کوردستانی
پەكەكە كوژرانی حەوت سەربازی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پارتی كرێكارانی كوردستان كوژرانی حەوت سەربازی سوپای توركیای لە دوو ناوچەی باكوور و باشووری كوردستان راگەیاند، ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدیش ئاشكرا دەكات.
هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" كە باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستانە، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند " لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانی هەپەگە/یەژاستاردا، لە سێرت و هەفتانین حەوت سەربازی سوپای توركیا سزادران و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش لەناوبرا".
دەقی راگەیەندراوەكە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە بارەی چالاكی گەریلاكان و هێرشی داگیركەران ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە، كە تێیدا هاتووە:
“لە چوارچێوەی هەنگاویی شۆڕشگێریی جەنگی هەفتانیندا هێزەكانمان لە ٢١ ئەیلول كاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی بەكتوریا لە دژی سوپای داگیركەری تورك كە لە گردی شەهید شیلان جێگیر ببوون، چالاكیەكیان ئەنجام، لەو چالاكیەدا سەربازێكی داگیركەری تورك سزا درا.
هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەنگاویی شۆڕشگیڕیی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لە ناوچەی دحێی شاری سێرت، لە نێوان گوندەكانی گیڤەر و بوزكرا، یەكەیەكی سوپای داگیركەری توركیان بۆ ماوەیەك خستە ژێر چاودێریی خۆیان و دواتر ئێوارەی ٢٠ی ئەیلول چالاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامدا، لەو چالاكیەدا ئوتومبیلێكی دوژمن بە تەواوەتی لەناوبرا و ٦ سەربازیی داگیركەری توركیش سزا دران، ئەم چالاكیە كاریگەرە بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی بۆتان ئەنجامدرا.
سوپای داگیركەری تورك لە ١٩ی ئەیلولدا لە گوندەكانی تاجێ، ترۆلای خواروو، ترولای سەروو و كووچەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێكی بەرفراوانی داگیركەری كرد. ئەو ئۆپڕاسیۆنە شەوی ٢١ی ئەیلول بە بێئەنجام كۆتایی پێهات.
ناسنامەی ٢ گەریلا كە لە بەستا شەهید بوون، ئاشكرا كرا
دوای نیوەڕۆی رۆژی ١٤ی ئەیلول فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای داگیركەری تورك ناوچەی گیڤارایان لە هەرێمی بەستای شاری شرناخ بوردوومان كرد، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكەدا دوو لە هاوڕێكانمان بە ناوەكانی لالەش و زەردەشت شەهید بوون، زانیاریەكان لە بارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە: