کوردستانی

بەرپرسی شانە نوستووەكانی داعش لە مەخموور دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسی شانە نوستووەكانی داعش لە مەخموور دەستگیركرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

هەواڵگریی سەربازیی عیراق ئاشكرایكرد " بەرپرسی شانە نووستووەكانی قەزای مەخمووری رێكخراوی داعشیان دەستگیركردووە، باس لەوەشدەكات ئەو بەرپرسەی داعش كوڕێكی لە شەڕ و پێكدادانەكاندا كوژراوە و برایەكیشی بەهۆی تاوانی تیرۆریستییەوە سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ئاژانسی هەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "دوای بەدواداچوون و گەڕان بەدوای پاشماوەكانی داعشدا، هێزێكی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 14 و هەواڵگری و فەوجی دووی لیوای 51ی پیادە یەكێك لە ترسناكترین تیرۆریست یان لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور دەستگیركردووە".

 هەواڵگری سەربازی ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو كەسە بەرپرس بووە لە شانەی نووستووەكانی قەزای مەخموور، كوڕێكی لە شەڕ و پێكدادانەكاندا كوژراوە و برایەكیشی بەهۆی تاوانی تیرۆریستییەوە سزای 25 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندراوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە