کوردستانی

كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان روو لە هەڵكشانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان روو لە هەڵكشانە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند،  95 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێردا تۆماركراون و كۆی گشتی توشبووانیش گەیشتووەتە هەزار و 304 توشبوو.

جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند " لە دوێنێ وە 95 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، كە 41 ژن و 54 پیاون".

وتیشی "13 كەسیش لە دوێنێوە ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبونەتەوە، كۆی گشتی چاكبووانیش گەیشتووەتە 363 كەس".

هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوەشكردووە " تائێستا هەزار و 304 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 55 كەسیش گیانیان لەدەستداوە".


Qaiwan
Qaiwan