کوردستانی
لە سۆران و راپەڕین دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە سنووری هەردوو شارۆچكەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و حەبی هۆشبەردا گیراوە.
ئاسایشی سۆران لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "لە نزیك گوندی بەرمیزەی سنووری برادۆست، دەستمان بەسەر ١٠ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت و تۆمەتبارانیش دەستگیركران".
لەلایەكی دیكەوە ئاسایشی راپەرین بڵاویكردەوە " ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر بڕی (2٫445) گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆری (هێرۆین، حەشیش، كریستاڵ) و زیاتر لە هەزاران دەنكە حەبی هۆشبەر لەجۆری (میسادۆن و ترامادۆڵ) و بڕی حەوت دەبەی 10 لیتری لە ترشی ئەسیدیان سوتاندووە و لەناوبردووە".