کوردستانی

بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری خەرجکردنی بڕە پارەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن درا
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی 540 ملیۆن دینار بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بەمەبەستی کڕینی  پێداویستییەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوژمەی (540) پێنج سەد و چل ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆکرینی پێداویستییەکانی خۆپارێزیی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە لە تەواوی کوردستان".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "خەرجکردنی ئەو پارەیە بەمەبەستی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 ـ 2021".

 س.س
Qaiwan
Qaiwan