کوردستانی
زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی یەکەم رۆژی دەوام بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی یەکشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2020 یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس زانکۆی سلێمانی، ئاماژە بەوەشکراوە خوێندن بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی شەش ھەفتە.

لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی سلێمانی ئاشکرای کرد "بە پشت بەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە رەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان، پاش جەخت کردنەوە لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021)، بڕیاریدا کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (4-10-2020) یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەمان، کە بەشێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی شەش ھەفتە، دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و کۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی (ئاوێتە) بەردەوامی پێدەدرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم خوێندکاران ومامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆ دەکەین، بەھیوای سەرکەوتن وتەندروستی بۆ ھەموو لایەک".
ئاماژە بەوەشکراوە "ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرجەم خوێندکاران ومامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆ دەکەین، بەھیوای سەرکەوتن وتەندروستی بۆ ھەموو لایەک".
س.س