کوردستانی
گەشتی عومرە بە دوو قۆناغ دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڕیاریدا لە 4ی تشرینی یەکەمی 2020 گەشتی عومرە بۆ ناوخۆی سعودیە دەستپێدەکاتەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بڕیارە لە 1ی 11ی 2020یش گەشتی عومرە بۆ وڵاتانی دەرەوە بکرێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا لە سعودیەوە بە فەرمی هیچ بە دەست ئێمە نەگەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی عومرە".
ئاماژەی بەوەشکرد "قۆناغی یەکەمی دەستپێکردنەوەی عومرە لە 4ی تشرینی یەکەمی 2020 تەنها ناوخۆی سعودیەیە و بۆ وڵاتانی دەرەوەی سعودیە نییە".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی خستەڕوو "بڕیارە قۆناغی دووەمیش لە 1ی 11ی 2020 گەشتی عومرە بۆ وڵاتانی دەرەوە بکرێتەوە".
س.س