کوردستانی
مووچەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی ئەیلولی 2020، مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەشدەكرێت كە سەر بە حكومەتی ناوەندی بەغدایە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە مەودا میدیای وت "دابەشكردنی مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم بە بێ لێبڕین و بە رێژەی ١٠٠% دەبێت".
وتیشی " ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلولی 2020، مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەشدەكرێت".
ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەیەك لەمەوبەر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتبوو "هیچ مەبەستێكی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ مووچەكانیان و سەرجەم كێشەكانیشیان لە چارەسەركردندان".
دوابەدوای ئەوەش، حكومەتی عیراق بڕی نۆ ملیار دیناری بۆ مووچەی سێ مانگی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم نارد.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گۆڕانكاریكردن لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و چەند وەزیرێكدا، كێشە بۆ دابەشكردنی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی دروستبوو، لە هەرێمیش بەهۆی ئەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حكومەتی عیراقە كێشەی دابەشكردنی مووچەیان هەبوو، بەڵام لە هەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە و حكومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدایە و بڕیاریشە بە لێبڕینی %21 ە وە مووچە دابەش بكرێت".