کوردستانی
ئاسایش سزادانی چوار تۆمەتباری بەهۆی كێشانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی چوار تۆمەتباری راگەیاند، كە پێشتر بەهۆی كێشانی ماددەی هۆشبەرەوە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركرابوون، سزاكەشیان جگە لە زیندانیكردن غەرامەش دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە"دوای ئەوەی لە ماوەكانی پێشوودا چوار تۆمەتبارمان بە تۆمەتی كێشانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد و رووبەڕووی یاسامان كردنەوە، لەبەرواری (15تا 21/9/2020) بەفەرمانی دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 لە (یاسای ماددە هۆشبەرەكان) ، سزای یاساییان بۆ دەركرا".
دەقی راگەیەندراوەكە
بۆ بەڕێزان/ سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن
بابەت / سزادانی چوار تۆمەتبار
لە چوار چێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، بۆ نەهێشتنی دیاردە دزێو نەخوازراوەكان دوای ئەوەی لە ماوەكانی پێشوودا چوار تۆمەتبارمان بە تۆمەتی كێشانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد و ڕوبەڕوی یاسامان كردنەوە ،بۆیە لەبەرواری (15تا 21/9/2020) بەفەرمانی بەڕێز دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 بەپێی ماددەی (14/پانیا) لە (یاسای ماددە هۆشبەرەكان) ، سزیای یاساییان بۆدەركرا بەم شێوەیەی خوارە:-
1- سزادراو (م.ب.غ) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
2- سزادراو (ب.ل.ف) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
3- سزادراو (ه.ح.ع) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
4- سزادراو (ز.ح.ع) شەش مانگ زیندانی و بڕی (150000) سەدوو پەنجا هەزار دیناری عێراقی
لەگەڵ ڕێزماندا...
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
24/9/2020

بیروڕا