کوردستانی
وەزارەتی سامانە سرووشتییه‌كانی هەرێم وەڵامی وەزیری دارایی عیراق دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانه‌كانی وه‌زیری دارایی عیراق له باره‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت ره‌تده‌كاته‌وه و رایدەگەیەنێت روونكردنه‌وه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی گشتگیری نێوان هه‌ردوولایه.
لە راگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە"، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ژماره‌كانی تایبه‌ت به هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دیلۆیت وردبینیان بۆ ده‌كرێت و بۆ رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو، راستتر ئه‌وه‌یه، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی هه‌مان رێكاری حكومه‌تی هه‌رێم بگرێته‌به‌ر، به واتای ئه‌وه‌ی كه رێگه بدات، به وردبینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت، ئەوه‌ش له‌پێناو شه‌فافیه‌ت و به‌پرسیارێتی زیاتر له كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عیراقدا".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان باسی لەوەشکردوە "دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه ده‌ستوورییه‌كان و به‌رده‌وام ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌وت و غاز".
س.سس