کوردستانی
سێ ساڵ بەسەر دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تێپەڕ دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هەرچەندە لەلایەن ئەمەریكا و وڵاتانی ناوچەكە رەتكرایەوە ، رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری كوردستان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئاماری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رێژەی 72%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بەشدارییان لە ریفراندۆمەكەدا كردووە، دهۆك بەرزترین ئاستی بەشداری و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كەمترین ئاشتی بەشدارییان لێ تۆماركراوە.
هەر بەپێی ئاماری كۆمسیۆن، رێژەی زیاتر لە 92%ی بەشداربووان بە "بەڵێ" دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان داوە.
دواتر "رۆژی یەكی ئۆكتۆبەری 2017 ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە هەولێر بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كە ئەوكات سەرۆكی هەرێم بوو كۆبووەوە و لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا ناوی ئەنجومەنەكە بگۆڕدرێت بە ئەنجومەنی سەركردایەتی سیاسی كوردستان".
ئەنجومەنی سەركردایەتی سیاسی كوردستان بڕیاریدا "بەبێ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم دەستبكرێت بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بەڵام عیراق رایگەیاند كە بەبێ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم ئامادە نییە هیچ گفتوگۆیەكیان لەگەڵدا بكات".
هەر لەو رۆژانەدا بوو كە ئێران و توركیا سنورە وشكانی و ئاسمانییەكانی خۆیان بە ڕووی هەرێمدا داخست و لە پاڵ ئەوەشدا دەستیان كرد بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی عیراقدا لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان.
رۆژی ٢٥ی ١١ی هەمان ساڵ، دادگای فیدراڵی عیراق فەرمانێكی دەركرد و كاركردنی بە ئەنجامەكانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان سڕكرد، هەرێم فەرمانەكەی دادگای فیدراڵی عیراقی پەسەندكرد و بەوەش قایل بوو بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم لەپێناو دەستپێكردنەوەی دانوستان و هەڵگرتنی ئابلۆقە لەسەر دەروازە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكانی هەرێم.