کوردستانی

سبەینێ ئەم گەڕەكەی سلێمانی كارەبایان نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ ئەم گەڕەكەی سلێمانی كارەبایان نابێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەكی ئابڵاخ دەكاتەوە كە سبەینێ شەممە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەستێت.

لە ئاگادارییەكدا لیژنەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو " گەڕەكی ئابڵاخ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا  12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان".

دەقی ئاگادارییەكە
پلانی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ سبەینێ شەممە..‌
ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲)  و(٥۹)  سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە  لە كاتژمێر (7 ی بەیانی تا  12 ی نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
هەروەها ئاگادارییان دەكەینەوە كە لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .
داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن، بۆئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.
سوپاس بۆ هاوكاری هەموو لایەك
لیژنەی سەرپەرشتیاری
پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا / سلێمانی
25/9/2020

Qaiwan
Qaiwan