کوردستانی

25 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


25 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند، بەپێی ئامارەكە چوار هەزار و 739 پشكنینی نوێ تۆماركراون.

هەر لە ئامارەكەدا هاتووە "706 تووشبووی نوێ لەماوەی 24 كاتژمێردا تۆماركراون، هەروەها 521 كەسیش چاكبوونەتەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە".

دەقی راگەیەندراوەكە
 ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢١٢)

١. پشكنین: (٤٧٣٩ پشكنینی نوێ) 
(١٦٧٩ هەولێر)، (٧١٦ سلێمانی، ٨٩ گەرمیان، ٥٢ ڕاپەڕین)، (٢١٥٨ دهۆك)، (٤٥ هەڵەبجە) 

٢. تووشبوو: (٧٠٦ تووشبووی نوێ)
(٢٥٠ هەولێر)
(١١٣ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین)
(٢٦٥ دهۆك)
(٣١ هەڵەبجە)
٣. چاكبوون: (٥٢١ چاكبوون)
(١٩٤ هەولێر)
(٣١ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ٨ ڕاپەڕین)
(٢٢٦ دهۆك)
(٣٣ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٥ مردن)
(٤ هەولێر)
(١١ سلێمانی، ٤ ڕاپەڕین)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٤٤٣٠٢٤ (١٦٣١٩٧ هەولێر، ١١١٤٢٣ سلێمانی، ١٦٤٣١٩ دهۆك، ٤٠٨٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٤٦٩٥ (١٦٥٥٨ هەولێر، ١٥٥٥٦ سلێمانی، ١١٠٣٠ دهۆك، ١٥٥١ هەڵەبجە)
چاكبوون ٢٨٦٧٤ (١٣٠٥٦ هەولێر، ٩٩١٨ سلێمانی، ٤٢٥٣ دهۆك، ١٤٤٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٤٠٤ (٢٩٥٩ هەولێر، ٤٨٠٧ سلێمانی، ٦٥٦٣ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)
مردن ١٦١٧ (٥٤٣ هەولێر، ٨٣١ سلێمانی، ٢١٤ دهۆك ، ٢٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
  وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
٢٥ی ئەیلول ٢٠٢٠

Qaiwan
Qaiwan