کوردستانی
خولەكانی تەواوكاری و فێركاری ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیژنەی پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، خولەكانی تەواوكاری و فێركاری زمانی ئینگلیزی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكاتەوە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە "پاش ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە بە سەرپەرشتی د.محەمەد حسێن سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆكی لیژنەی پێداچوونەوە بە مەرج و رێنماییەكانی سەنتەرەكانی زمان، بە مەبەستی دانانی رێكاری پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پاراستنی كوالێتی و رێوشوێنی گونجاو و رەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستیەكان، بڕیاردرا بە دەستپێكردنەوەی خولەكانی تەواوكاری و فێركاری بەشێوەی ئۆنڵاین".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بۆ ئەم مەبەستە رۆژی یەكشەممە (2020/9/27) ناونوسین لە گشت سەنتەرەكانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی زانكۆكانی كوردستان بۆ هەردو خولەكە دەستپێدەكات، تا رۆژی دوو شەممە (2020/10/5) بەردەوام دەبێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راشیگەیاندووە "دوای پەسەندكردنی ناوەكان لەلایەن وەزارەت و رێكخستنی خشتەی وانەكان، خولەكان لە رۆژی یەكشەممە (2020/10/18) بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات".