کوردستانی

تۆڕی پاراستنی تەندروستی وەڵامی تەندروستی هەولێر دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆڕی پاراستنی تەندروستی وەڵامی تەندروستی هەولێر دەداتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی رایگەیاند "ئەو قسانەی تەندروستی هەولێر نەك بۆ ئێمە، بەڵكو بۆ ئەو منداڵانەش جێگای بڕوا نیە كە لە نەخۆشخانەكە چارەسەردەكرێن".

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی نەخۆشخانەی راپەڕینی فێركارییەوە رایگەیاند "بەرپرسانی تەندروستی هەولێر لە روونكردنەوەكەیان، بەبێ ناوهێنانی، دەڵێن گوایە نەخۆشخانەی دكتۆر سوبحی ئەلیەعقوبی بۆ منداڵان بەشێكە لە نەخۆشخانەی راپەڕین و خزمەتگوزاریەكانی بە خۆڕایی دەبێت و ئەوەش جێگای بڕوای نەك ئەوان، بەڵكو منداڵانیش نییە".

تۆڕی پاراستنی تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە "دەپرسین ئایا دەكرێ تەندروستی هەولێر پێمان بڵێت لە كوێی دنیادا هەبووە نەخۆشخانە لەناو نەخۆشخانە دروستبكرێت؟ ئەگەر نەخۆشخانەی دكتۆر سوبحی بەشێكە لە نەخۆشخانەی راپەڕین، بۆچی وەكو بەشێك لە نەخۆشخانەكە ناونەنرا؟ ئایا بۆچی لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی لەسەر نییە؟ ئایا بۆچی ناكرێتەوە و وەكو تەندروستی هەولێر دەڵێت بۆچی بە خۆڕایی ناخرێتە خزمەتی منداڵانی هەولێرەوە؟".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەموو خەڵكی هەولێر دەزانن دۆخی نەخۆشخانەكان بە گشتی و منداڵان بە تایبەتی چۆنە، كەس نەماوە لە هەولێر نەزانێت كە منداڵ هەبووە لە نەخۆشخانەی راپەڕین بەهۆی بێ شوێنیەوە، لەسەر زەوی خەوێنراوە".

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی باس لەوەشدەكات "باوك و دایك نەماوە لە هەولێر داوای لێنەكرێ لە بازاڕ دەرمان بۆ منداڵە نەخۆشەكەی بكڕێت بەهۆی بێ دەرمانی لە نەخۆشخانەی راپەڕینی فێركاری لە هەولێر".

دوێنێ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند " باڵەخانەی نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵان لە هەولێر بەشێك لە نەخۆشخانەی راپەڕین دەبێت و بۆ خزمەتی كەرتی گشتی و منداڵان بەشێوەی بێ بەرامبەرە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە