کوردستانی

بکوژانی گەنجە کوژراوەکەی شاری هەولێر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژانی گەنجە کوژراوەکەی شاری هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چوار تۆمەتباری لەسەر کوشتنی گەنجەکەی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر دەستگیرکرد، هەروەها پۆلیسی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی شاری هەولێر شەو و رۆژ لە ئەرک دادەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەسەر فەرمان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عميد (دلێر نجار) تیمێکی تۆکمە لە لایەن ئەفسەران و کامەندانی بەشی پۆلیسی دەشتی ھەولێر و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان پێکھێنرا لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردوو  وە بەکەمتر لە 10 کاتژمێر بکوژانی سەرەکی  کە چوار تۆمەتبار بوون بە ناوەکانی (د ع م)و (ز ع م) و (ا د ع)لەگەل (د ع ھ)  دەستگیرکران و رادەستی یاسا کران".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی شاری ھەولێری خۆشەویست کە ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر شەو و رۆژ لە ئەرک دادەبن بۆ پاراستنی سەر و مالیان وە رێگەش بەھیچ کەسێک نادەین ئەو ئارامیەی شاری ھەولێر تێکبدات".
 
ئەمەش دوای ئەوە هات، شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەکەن، گەنجێک دەکوژن و دوو کەسی دیکەش بریندار دەکەن.
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan