کوردستانی

مەسرور بارزانی داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی داوای دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-
 
بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێکبخات.
 
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتارێک پێشکەش بکات. 
 
بەپێی مادەی 66 / بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بکات بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت لە ماوەیەکدا کە لە 14 رۆژ تێپەڕنەکات ئەو دانیشتنە رێکبخات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال