کوردستانی

پشکنینی کۆرۆنا لەم ناوچەی هەرێم رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشکنینی کۆرۆنا لەم ناوچەی هەرێم رادەگیرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 1444 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد سەرەکیترین کێشەی ئێمە نەبوونی پێداویستی پزیشکییە بۆ ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا.

تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 7 هەزار و 657 پشکنین ئەنجام دراوە لەو ژمارەیەش 1444 هاوڵاتی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، کە  395 کەسیان چاکبوونەتەوە و 90 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە لەو رێژەیەش 36 ژن و 54 پیاون".

ئەوەشی خستەڕوو "لە رانیە 16 تووشبوو لە نەخۆشخانە، هەروەها لە قەڵادزێش 21 کەس لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان و کۆی ئەو کەسانەشی داخڵی نەخۆشخانە کراون نزیکەی 800 کەس دەبێت".

وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد "لە ئێستادا ژمارەی تووشبووان زۆرن، بەڵام سەرەکیترین کێشەی ئێمە نەبوونی پێداویستی پزیشکییە بۆ ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، بۆیە پشکنینەکانمان راگرتووە".

تەها محەمەد وتی "بەشێکی زۆری کارمەندان و پزیشکان بەبێ مووچە دڵسۆزانە لە کارەکانیان بەردەوامن لە سەنتەرەکانی چارەسەی تووشبووانی کۆرۆنا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan