کوردستانی
سەرۆكی حكومەت: بەرنامەی زۆرمان هەبووە بۆ پێشخستنی كەرتی خوێندن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە یەكێك لە خوێندنگەكانی بەحركەی هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری پەروەردە زەنگی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی لێدرا.
دواتر مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا رایگەیاند "بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردراوە بۆ قۆناغەكانی خوێندن جگە لە 12ی ئامادەیی میكانیزیمی خوێندنی ئەلیكترۆنی پەیڕەو بكرێت".
وتیشی "ئازادی ئەم وڵاتە بەرهەمی رەنج و خەباتی خەڵكی پیش ئێمە بووە، ئەركی سەرشانی هەموومانە ئەم بەرهەمە بپارێزین، داواتان لێدەكەم رێگە نەدەن هیچ كەس و هیچ شتێك وڵاتەكەتان و مێژووە پڕ سەروەرییەكەی لە بەرچاوی ئێوە ناشرین بكات".
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو "بەرنامەی زۆرمان هەبووە بۆ پێشخستنی كەرتی خوێندن وەك هەموو كەرتەكانی دیكە، بەڵام هەرەسهێنانی باری ئابووری لە جیهان كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستانیش هەبووە، بەڵام ئێمەی نەوەستاندووە و بەپێی ئەو پێداویستییانەی لەبەردەستمانە، بەردەوام دەبین لە دروستكردن و بەجێگەیاندنی ئەو پرۆژانەی لە كابینەكەدا بەڵێنمان داوە".