کوردستانی

وەزیری تەندروستی لەبارەی ئەم وێنەیەوە روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی لەبارەی ئەم وێنەیەوە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەو وێنەیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوەو بێ دەمامك دەردەكەوێت لەناو خەڵكدا، بۆ سێ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

وێنەیەكی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە كە لە بەردەم قەڵای هەولێردا گیراوە و دەوترا كە رۆژی یادی سێ ساڵەی ریفراندۆمە و لەنێو ئاپۆرای خەڵكدا دەمامكی نەبەستووە و رێنماییە خۆپارێزییەكانی رەچاو نەكردووە.

سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەنین كەوا ئەم وێنەیە سێ ساڵ پێش ئێستایە لەكاتی شەوی ئاهەنگی كردنەوەی كەرنەڤاڵی ریفراندۆم لە ناو سەنتەری شاری هەولێر لە رێكەوتی  5-9-2017 هەروەك لە وێنەكەشدا دیارە لەو كاتیشدا بڵاوكراوەتەوە".

 دەقی روونكردنەوەكە:
 روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی ...
 سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی بەڕێز وەزیری تەندروستی لەناو ئاپۆڕای جەماوەر لە چەند پەیج و ئەكاونتێكی ڕۆژنامەوانی كە بە هەڵەدا چوونە، گوایە ئەم وێنەیە نوێ یە و بێ خۆپارێزی تەندروستییە.
لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كەوا ئەم وێنەیە سێ ساڵ پێش ئێستایە لەكاتی شەوی ئاهەنگی كردنەوەی كەرنەڤاڵی ڕیفراندۆم لە ناو سەنتەری شاری هەولێر لە ڕێكەوتی  5-9-2017 هەروەك لە وێنەكەشدا دیارە لەو كاتیشدا بڵاوكراوەتەوە.
 
ساڵانە یادكردنەوە و بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانەی یادگاری، وێرای ئەوەی شانازیەكی گەورەی هەموو بەشداربووانی ڕیفراندۆمە لەهەمان كاتدا مێژوویەكی مەزن و خۆشحاڵی بەردەوامە بۆ ئەو یادەوەریانە، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە پەیجی میدیایی بەبێ وردبوونەوە و بەدواداچوون لەم بابەتانە بۆ بەلاڕێدابردن دەبنە هۆكاری كەمبوونەوە و نەمانی متمانەی هاووڵاتیان بەم پەیجانە.
جارێكی تر سڵاو لە بەشداربووانی ئەو مێژووە پڕ سەروەریە و ڕۆژە مەزنەكەی ڕیفراندۆم.
 سكرتێری ڕۆژنامەوانی
وەزیری تەندروستی
26 ئەیلول 2020

Qaiwan
Qaiwan