کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی لەسەر ئەم كێشەیە رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی  لەسەر ئەم كێشەیە رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە وشكبوونی بەشێك لە پارك و بلوارەكانی سلێمانی رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت، رایدەگەیەنێت حكومەت بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە زۆر درەنگ هاتووەتە سەرخەت.

ئەمڕۆ لە میانی لێدانی زەنگی دەستپێكی ساڵی خوێندنی 2020/2021 لە پارێزگای سلێمانی ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند " لە سەردانەكەماندا بۆ توركیا باسی هەموو بابەتەكانمان كردووە، لە ئایندەیەكی نزیكدا گەشتەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەكرێنەوە، ئێمە توانیومانە وێنە راستەقینەكەی سلێمانی نیشانی ئەوان بدەین پێشنیازمان كردووە تیمێكی راگەیاندنی توركیا بێنە سلێمانی و بەچاوی خۆیان وێنەكان ببینن".

د.هەڤاڵ وتیشی "ئێمە پشتیوانی لە داواكارییەكانی مامۆستایانی ناڕازی دەكەین ئومێد دەكەین بەو شێوازە مەدەنییە شایستەیە كە ئێمەیان لەسەر فێركردووە بەردەوام بن، لە هەموو حاڵەتێكیشدا داوا دەكەین هیچ كەس نەبێتە مایەی ئەوەی پرۆسەی خوێندن بوەستێت و بەو جوامێریەی رابردوو بەردەوام بن و نەیەڵن ئومێد لەسەرشەقامەكان و ناو پۆلەكان بمرێت".

سەبارەت بە كێشەی باخچە وپاركەكانی سلێمانی پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "ماوەی سێ ساڵە ئەم كێشەیە بەردەوامە حكومەتی هەرێم لەكاتێكی زۆر درەنگدا بودجەیان دابین كردووە، حكومەتی هەرێم هاتووەتە سەرخەت بۆ ئەوەی ئەم كێشەیە چارەسەر بكات، بەڵام ئێمە داوامان كردووە ئەم بودجەیە بچێتە سەر بودجەی شارەوانی و هەموو ساڵێك ئەم كێشەیە سەرهەڵنەداتەوە".

Qaiwan
Qaiwan