کوردستانی

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بەبڕێك پارەی ساختەوە دەستگیر دەكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بەبڕێك پارەی ساختەوە دەستگیر دەكرێن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی دوو تۆمەتباری بەرەگەز ئێرانیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی جۆری پێنج هەزاری عیراقی‌ ساختەیان پێبووەو ویستویانە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی ساغی بكەنەوە.

لە راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی سلێمانی دا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ مەودا نێردراوە هاتووە "دوای‌ بەدواداچون‌و چاودێری‌ ورد، توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سە‌راوە لەپاركی ئازادی دەستگیربكرێن".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەكان ناویان (ل. م. ر) لەدایكبووی‌ 1974 و (ع. م. ح) لەدایكبووی‌ 1976، لەئێستادا بەفەرمانی  دادوەر بەپێی ماددەی 298/280 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال