کوردستانی

یەكگرتوو بەیاننامەیەك لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە دەردەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكگرتوو بەیاننامەیەك لەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە دەردەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران رادەگەیەنێت، باس لەوەشدەكات حكومەت بێنازترین چین و توێژی كۆمەڵگە دەچەوسێنێتەوە.

لەبەیاننامەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوودا هاتووە " ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وێرای گرتنەبەری هەموو فشار ورێكارە یاسایی ومەدەنیەكان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان وفەرمانبەران بۆ بەدی هێنانی داخوازیەكانیان بەكردار ، خۆمان بە خزمەتكاروپشتیوانی تەواوی ئەو داخوازیە رەوایانە دەزانین".

دەقی بەیاننامەكە
بەیاننامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو یٔیسلامی كوردستان بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانی مامۆستایان وفەرمانبەران
بەداخەوە كەدەسەڵات بێنازترین چین وتوێژی كۆمەڵگە دەچەوسێنێتەوە كەمامۆستایان وفەرمانبەرانن ونەهەنگە زەبەلاحەكانی گەندەڵیش یٔەپارێزێت وسەروەت وسامانی میللەتیش قۆرخ دەكات وسادەترین ماف كەمووچەیە دەكاتە گاڵتەجاڕی زەمانە.
ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وێرای گرتنەبەری هەموو فشار ورێكارە یاسایی ومەدەنیەكان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان وفەرمانبەران بۆ بەدی هێنانی داخوازیەكانیان بەكردار ، خۆمان بە خزمەتكاروپشتیوانی تەواوی ئەو داخوازیە رەوایانە دەزانین وهەرچیمان پێبكرێت لەوپێناوەدا بەپشتیوانی خوداو یەكگرتوو ئەنجامی دەدەین.
فراكسیۆنی یەكگرتوو یٔیسلامی كوردستان 
پەرلەمانی كوردستان

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال