کوردستانی

بەهۆی كۆرۆناوە كەرتی گەشتوگوزار لە سلێمانی 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كۆرۆناوە كەرتی گەشتوگوزار لە سلێمانی 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە، بڕی 200 ملیۆن دۆلار زیان بەر كەرتی گەشتوگوزاری شارەكە كەوتووە.

عەلی رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە مەودا میدیای وت "ساڵی 2020 ساڵێكی پڕ كێشە و گرفت بووە بەهۆی كۆرناوە و زیانی گەورە بەر ئابووری جیهان و چەندین سێكتەر كەوتووە، یەكەم سێكتەریش كە زۆرترین زیانی بەركەوتبێت گەشتوگوزرا بووە".

وتیشی " بە گوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەكان، بڕی 200 ملیۆن دۆلار زیان بەر كاسبكار و خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەكانی سلێمانی كەوتووە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال