کوردستانی

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە سوتانی سنەوبەرەكان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوویەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی لێكۆڵینەوە لە سوتانی سنەوبەرەكان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوویەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان كە بۆ لێكۆڵینەوە لە سووتانی سنەوبەرەكانی سەر رێگەی تاسڵوجە- سلێمانی پێكهێندراوە، ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای سلێمانی كردو لەگەڵ پارێزگار و ژمارەیەك لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كۆبوویەوە.

لەوبارەیەوە د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە فەیسبووكی خۆی نوسیویەتی " لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە سنەوبەرەكانی سەر شەقامی سلێمانی  تاسڵوجەو وەرگرتنی زانیاری پێویست لەسەر ئەو پڕۆژانەی دەكەونە سەر شەقامی ناوبراو، پێشوازیمانكرد لە دەستەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە وەك لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لەم بابەتە سەردانی پارێزگای سلێمانیان كردبوو".

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە دیدارێكدا بەوردیی گفتوگۆ لەسەر سوتانی دارستان و پاوان و سنەوبەرەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كران و هۆكارو كەمتەرخەمیی و ڕوونكردنەوە تەكنیكیی و كارگێڕیی و یاسایی و ژینگەییەكان خرانەڕوو".

Qaiwan
Qaiwan