کوردستانی
هاوڵاتییەک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بە کە شوێن فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە گەیەندرایە نەخۆشخانەی رانیە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە خۆکوژی بووە و بەپێی وتەی کەسوکارەکەی نەخۆشی دەروونی هەبووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:45 خولەک تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن 49 ساڵ لەڕەگەزی نێر پیشە (پ، م ) دانیشتوی کۆمەڵگەی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای رانیە یە، ڪە شوێنەواری برینی فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە تەرمی ناوبراو رادەستی کەس و کاری کرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە خۆکوژی بووە، بە گوێرەی ووتەی کەس و کاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە، هەروەها دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روودواکە کرایەوە، بە مەبەستی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
س.س
س.س