کوردستانی

سۆران.. ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران.. ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، شەوی رابردوو لە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتیەكی پیادە دەدات و بەهۆیەوە دەستبەجێ هاوڵاتیەكە گیان لەدەستدەدات.

بەشی راگەیاندن و هۆشیاری هاتوچۆی سۆران بڵاویكردووەتەوە "شەوی رابردوو كاتژمێر 15 : 11 خولەك   رووداوێكی هاتووچۆ  لە جۆری ( شێڵان) لە  سۆران -لەدووسایدی دەروازە روویداوە كە ئۆتۆمبێلی جۆری( هۆندای ئەلێنترا)  كە شوفێرەكەی ناوی  (ا .ن .ك ) خۆی كێشاوە بە كەسێكی پیادەڕەو  بە ناوی (ا. ح . ق) دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە ، كە تەمەنی ( 35) ساڵە دانیشتووی  سۆران ــ باپشتایانە".

هاتوچۆی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو " داوا لە شوفێرو هاوڵاتیە بەڕێزەكان دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە سەرپێچی و  لێخوڕینی هەڵەوبێئاگایی و مەترسیدار، وە كەسانی پیادەڕەو لە كاتی پەرینەوەیان لە شەقامەكان بە ووشیاری و ئاگایی ئەنجام بدەن ،  بۆ پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان هاوڵاتیان  چونكە لەم ماوەیە ژمارەی رووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر  قوربانی لە گیانلەدەستدان و بریندار بوون بەرادەیەكی بەرچاو  زیادی كردووە  بەتایبەت حاڵەتی شێلان".


Qaiwan
Qaiwan