کوردستانی

لەم شارۆچكەیەی كوردستان شەڕ لەنێوان ئاسایش و چەكدارانی داعش روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم شارۆچكەیەی كوردستان شەڕ لەنێوان ئاسایش و چەكدارانی داعش روویدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ژمارەیەك چەكداری داعش كەوتنە بۆسەیەكی هێزەكانی ئاسایشەوە و شەڕوپێكدادان روویدا، لەئەنجامدا دوو چەكداری داعش كوژران و دوو ئەندامی ئاسایش‌ برینداربوون.
بەپێی زانیاریەكانی مەودا میدیا، درەنگانێكی شەوی رابردوو، لە سنووری نێوان شارۆچكەی خورماتوو- شارەدێی نەوجولی سەر بە شارۆچكەی كفری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش و چەكدارانی داعش روویدا.

هەر بەپێی زانیاریەكان، هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بە رێككەوتن لەگەڵ لیوای 52ی سوپای عیراق لە سنووری خورماتوو، بۆسەیەكیان بۆ چەكدارانی داعش داناوە كە ماوەیەكە لەو سنوورە جموجوڵیان دەستیپێكردووە.

بۆسەكە لە نێوان گوندەكانی خدر وەلی و سەمبور و ئاخ چەمەشەتدا‌ دانراوە، كە بە سێ رێیانی خورماتوو- نەوجول - قادر كەرەم ناسراوە، ئۆتۆمبیلێكی جۆری تویۆتای پیكاب كەوتووەتە بۆسەوە و دوو چەكداری داعش كوژراون و دانەیەك بەدیل گیراوە و ئۆتۆمبیلەكەش سووتاوە، هەروەها دوو ئاسایش بە سووكی برینداربوون.

دوابەدوای ئەم ئاڵۆزییانەی شەوی رابردوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەی هاوپەیمانان بۆردوومانی ئەو سنوروەی كردووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال