کوردستانی
وەزارەتی کشتوکاڵ ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەردەوامی دەدەن بە باجی گومرگی لەسەر هێلكەی تروكاندن و تەنها خاوەن هەڵێنەرەكان دەتوانن هێلكەتروكاندن بەپێی توانای خۆیان هاوردەبكەن، ئاماژە بەوەشکراوە لیژنەیەك چاودێری هەڵێنەرەكان دەكات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتی هەرێمى کوردستان رایگەیاند "بڕیارماندا بە بەردەوامیدان بە باجی گومرگی لەسەر هێلكەی تروكاندن، هەروەها تەنها خاوەن هەڵێنەرەكان دەتوانن هێلكەتروكاندن هاوردە بكەن بە پێی توانای خۆیان، هەروەها دامەزراندنی سندوقی پاڵپشتی كەرتی پەلەوەری و زیادكردنی باج لەسەر پارچەكانی مریشك دەکرێت و ئاسانكاری دەکرێت لە كرێی كارەبا و سۆیە بۆ كارگەكانی ئالیك، لە بەرامبەردا پێویستە ئەوانیش نرخی ئالیك دابەزێنن بۆ ئەوەی نرخی مریشك لەسەر هاوڵاتی كەمبێتەوە".
ئاماژەبەوەشکراوە "لیژنەیەك چاودێری هەڵێنەرەكان دەكات و هەناردەی بەرهەمی مریشک بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق چارەسەردەکرێت، هەروەها كەرتی پیشەسازی پەلەوەر كەرتێكی گرنگە، بۆیە ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەرمان دامەزراندووە تاوەكو كێشە و گرفتەكانی ئەم كەرتە چارەسەر بكەین".
باس لەوەشکراوە "پرۆژە یاسایەكمان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوە بەكاری سەرپەرشتی پرۆژە كشتوكاڵی و ڤێتێرنەریەكان لەگەڵ قەرزە كەڵەكە بووەكانی سەر پرۆژەكان بكرێتە قەرزی درێژخایەن".
س.س
س.س