کوردستانی
شوانێکی کورد لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە لە باکووری کوردستان سەرقاڵی شوانی بووە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی تورکیا گیانی لە دەستدا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەگەیەندراوەتەوە شارەکەی خۆی.
هاوڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە لە باکووری کوردستان سەرقاڵی شوانی بووە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی تورکیا گیانی لە دەستدا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەگەیەندراوەتەوە شارەکەی خۆی.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە27ی ئەیلولی 2020 هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە کوێستانەکانی پارێزگای قارس هەڵکەوتوو لە باکووری کوردستان و هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی ئەرمەنستان، شوانێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و ناوبراو بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شوانە ناوی " رەزا قوولکانوو" خەڵکی گوندی " زەلکەی ژووروو"ی شاری ماکۆیە، هەروەها رەزا قوولکانوو بە هۆی نەبوونی ئیش و دۆخی نالەباری ئابووری لە شاری ماکۆ، ماوەی شەش مانگە چووبووە باکووری کوردستان و لەوێ شوانی ئەکرد.
س.س
س.س