کوردستانی

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بەپێی راگەیەَندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی باندێكی پێنج ‏كەسی كە تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە دەستگیركران، وەك ئاسایش دەڵێت ‌ئەو كەسانە "لە ‏رێگەی ئافرەتەوە فێڵی جۆراوجۆریان لە خەڵكی كردووە".

لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە رۆژی 2020/09/20 بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی  ‏پێنج كەسیان دەستگیركردەوە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "ئەو كەسانە تەمەنیان لەنێوان 25 ‏تاوەكو 34 ساڵیدایە و لە رێگەی ئافرەتەوە فێڵی جۆراوجۆریان لە خەڵكی ‏كردووە ‌و پارە و چەك و زێڕیان لە ماڵان دزیوە ‌و هاوكات لە رێگەی ‏مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە دەستی چەند كەسێكیان بڕیوە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی ئاسایش "ئەو كەسانە جگە لەو دزیانەی ‏كردوویانن، مامەڵەشیان بە شوێنەواری بەنرخ و ‏گرانبەها و مێژوییەوە كردووە ‏‌و لەكاتی دەستگیركردن ‌و پشكنینی ماڵەكانیشیاندا بە فەرمانی دادوەر ‏چەندین پارچە چەك و زێڕ و ‏بڕە پارەیان پێوە گیراوە كە بریتی بوون لە ‏‏چەكێكی ئێم فۆڕ، دەمانچەیەك، بڕی 2650 درهەمی ئیماراتی".

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "ئێستا ئەو تۆمەتبارانە دانیان ‏بە تاوانەكانیاندا ناوە و بۆ لێكۆڵینەوەی ‏زیاتر‌ و سزادانیان رووبەڕوو یاسا كراونەتەوە".‏


Qaiwan
Qaiwan