کوردستانی

بەهۆی مووچەوە چوار پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان بایكۆت دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی مووچەوە چوار پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمان بایكۆت دەكەن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

چوار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی پەرلەمانیان بەهۆی گفتوگۆ نەكردن دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بایكۆت كرد.

لەوبارەیەوە شیرین ئەمین، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بەمەودا میدیای وت"چوار پەرلەمانتاری گۆڕان بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانمان كرد، ئێمە چوار مانگ پێش ئێستا یاداشتێكمان داوەتە پەرلەمانی كوردستان بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەبوو تەنها وەزیری داراییان ناردە پەرلەمانی كوردستان".

وتیشی "یاداشتی پرۆسەی پرساندن بەرزكراوەتەوە بۆ دەستەی سەرۆكایەتی، بەڵام سەرۆكی حكومەت ئینجا خۆی پێشنیاز دەكات بێتە پەرلەمان ئەمە بەداخەوە دیارە یاری بە دۆخەكە دەكەن، هیچ مەعقول نییە چوار مانگە ئێمە داوامان كردووە ئامادەنین بێنە پەرلەمان ئینجا خۆیان پێشنیار دەكەن ئەمانە هەموو مەبەستەكەیان دیارە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال