کوردستانی
چەند تۆڕێكی كۆمەڵایەتی لە فەرمانبەرانی پەرلەمان قەدەغە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارگێڕیی پەرلەمانی كوردستان، بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی سناپ چات، تیك تۆك و ئینستاگرام لەكاتی دەوامی فەرمیدا لە فەرمانبەران قەدەغە كرا.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان بە بەمەودا میدیای راگەیاند "ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە لەكاتی دەوامی فەرمیدا لە فەرمانبەرانی پەرلەمان قەدەغە كراون، دەبێت فەرمانبەر لەكاتی دەوامی فەرمیدا خەریكی كاری خۆی بێت، نەك بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان".
بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی " فەرمانبەران دوای دەوام ئازادن چۆن تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن".
هەشت نووسینگەی پەرلەمان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەن، سامان ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بڕیارە لەسەر فەرمانبەرانی نووسینگەكانی پەرلەمان لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەكرێت".
جێی ئاماژەیە پەرلەمانی كوردستان جگە لە 111 پەرلەمانتار، نزیكەی 600 كارمەندی هەیە.