کوردستانی
مانگرتنی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- كاروان نوری
بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوەمانگرتنی پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی چەند ناوچەیەکی هەرێم بەردەوامی هەیە و دەڵێن، تا کاتی جیبەجێکردنی بەڵینەکانیان بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکانیان.
شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "مانگرتنی پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە تا ئێستا بەردەوامی هەیە، مانگرتنەکەش تەنها پارێزگای هەڵەبجە نیە و لە سلێمانی و سیدسادق ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینپزیشكانی نیشتەجێی خولاو مانیان گرتووە".
سەبارەت بە هۆکاری مانگرتنەکەیان شاناز نەقشبەندی ئەوەشی ئاشکراکرد "هۆکاری سەرەکی مانگرتنی پزیسکانی نیستەجێی خولاو بەهۆی دابەشنەكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا و جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنەیە پێیان درابوو".
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە داواشی کرد، شایستە دارایەکانی ئەو پزیشکانە لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت، ئەوەشی خستەڕوو "مانگرتنی ئەم پزیشكانە گرفتێكی زۆری بۆ دروستكردوین، لە ئێستادا كارمەندانی تەندروستی لە شوێنی ئەو پزیشكانە حاڵەتە كتوپڕەكان دەبینن".
مانگرتنی ئەو پزیشكانە لە كاتێكدایە تا ئێستاش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رانەگەیەندراوە .
س.ج