کوردستانی

سه‌باره‌ت به‌ سوتانی دارسنەوبەرەکان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌باره‌ت به‌ سوتانی دارسنەوبەرەکان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا- كاروان نوری

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ سوتانی دارستان و دارسنەوبەرەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامده‌دات.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەنوسراوێکدا، داوای لەسەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە، سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 10ی به‌یانی، ئامادەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بن.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت دەبێت به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی كاتی ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی سوتانی دارستان و دارسنەوبەرەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەمەش لەکاتێکدایە له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا دارسنەوبەرەکانی سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی – تاسڵوجه‌ سووتان، تا ئێستاش هیچ کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە ".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan