کوردستانی

بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر ئەم پرسە دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر ئەم پرسە دەبێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات، باس لەوەشدەكات كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر  و دانیشتوانەكەی رووبەڕووی قۆناغێكی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ دەكرێت.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە فەیسبووكی خۆی نوسیویەتی "بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بەكەركووك وناوچە جێناكۆكەكان ، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر  بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەت پڕۆژەیەكمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە كردووە".

خالید شوانی ئەوەشی خستووەتەڕوو " كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر  ودانشتووانەكەی رووبەڕووی قۆناغێكی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ دەكرێت ، رێگریگرتن لە تەعریب وپاراستنی مافی كوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەركێكی نەتەوەی ونیشتمانیە".


Qaiwan
Qaiwan