کوردستانی
چەند ئەندامێكی داعش لە سلێمانی دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاشكرایكرد، بەهاوكاری دژەتیرۆری سلێمانی، نۆ كەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعش لەشاری سلێمانی دەستگیركردووە.
عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبیژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند " بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا نۆ كەسیان لە شاری سلێمانی بە تۆمەتی داعشبوون دەستگیركردووە".
وتیشی " ئەوانەی دەستگیركراون سەر بە كەرتی باشوری ویلایەتی عیراقی داعش بوون و بەهاوكاری دژەتیرۆری سلێمانی دەستگیركراون".
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو كەسانە بەگوێرەی مادەی چواری تیرۆر یاداشتی دەستگیر كردنیان بۆ دەرچووە و هەموو رێوشوێنێكی پێویستیان لە دژ گیراوەتە بەر".