کوردستانی
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە فەیسبووكی خۆی نوسیویەتی "بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تایبەتە بە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بڕیارێكی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی تایبەت پرۆژەیەكمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە كردووە".
خالید شوانی ئەوەشی خستووەتەڕوو " كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی تر و دانشتووانەكەی رووبەڕووی قۆناغێكی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ دەكرێت، رێگریگرتن لە تەعریب و پاراستنی مافی كوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەركێكی نەتەوەی و نیشتمانیە".
س.س