کوردستانی

ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستێکی ئیداری گرنگدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستێکی ئیداری گرنگدا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆدەبێتەوە بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی قایمقامی قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، کە تەنیا یەک بەربژێر هەیە بوون بە قایمقامی قەزای سۆران.

نافیز مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلولی 2020 کاتژمێر 10:30خولەکی سەر لەبەیانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی کەسێکی نوێ وەک قایمقامی قەزای سۆران".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا یەک بەربژێر هەیە، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وەک قایمقامی قەزای سۆران هەڵدەبژێرێت".

جێگای ئاماژەیە، کرمانج عیزەت، قایمقامی پێشووی سۆران چەند رۆژێک لەمەوپێش دەستی لەکارکێشایەوە، هەروەها هەڵگورد نەجیب عوسمانییش وەک بەربژێر بۆ ئەو پۆستە دیاریکراوە و ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت.

س.س 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال