کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو بڵاوکردەوە، بەپێی رێنماییە نوێیەکان دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو بە لایەنی کەم دوو ئێرباگی شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABSـی هەبێت، هەروەها ئۆتۆمىێل دەبێت بڕوانامەی کوالێتی COC لەگەڵ بێت.

وەک لە رێنماییە نوێیەکەدا هاتووە "دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو بە لایەنی کەم دوو ئێرباگی شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABSـی هەبێت. هەروەها ئۆتۆمىێل دەبێت بڕوانامەی کوالێتی COC لەگەڵ بێت بۆ رێگە پێدانیان لە دەروازە سنوورییەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ هاوردەکردنی پاس لە سەرووری 14 نەفەری پێویست بە بوونی ئێرباگ ناکات، و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کلاسیک و دەبێت مۆدێلیان 40 ساڵ بەسەر دروستکردنیاندا تێپەڕبووبێت، دوای تۆمارکردنیشیان کڕین و فرۆشتنیان پێوە ناکرێت، هاوکات هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کلاسیک تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابووریدا دەبێت".

ئەوەش روونکراوەتەوە "هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووش نابێت ئەم کەم و کوڕیانەی هەبێت، وەک ژێر ئاوکەوتوو، سووتاو یاخود بڕاوە بێت، ناشبێت شاسی ئۆتۆمبێل بڕاوە یان لەحیم کراو یاخود خوار بێت. هەروەها نابێت توکمەی دەرگا یان سەقفەکەی بڕاوە و لەحیم کراو بێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی لێدراویش نابێت شانسییەکەی خواری تێکەوتبێت و ئێرباگی تەقیبێت".


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال