کوردستانی
بڕیار لەبارەی موەلیدە ئەهلییەکانەوە درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند لە سبەینێوە هەر خاوەن موەلیدەیەکى ئەهلى، موەلیدەی بێدەنگی دانەنابێت سزا دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیارەکە موەلیدەی کۆمپانیا و هۆتێل و شوێنە بازرگانی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند "لە سبەی پێنجشهممهوه 1ى تشرینى یەکەمى 2020 وە، هەر خاوەن مۆلیدەیەکى ئەهلى مۆلیدەی بێدەنگی دانەنابێت، لە قۆناغی یەکەمدا سزا دەدرێت، له قۆناغی دووەمیشدا ئەگەر پابەندنەبێت، موەلیدەکەی دەدرێته خەڵکی دیكه, هەروەها چیتر وادەی دانانی موەلیدەی بێدەنگ درێژ ناکەینەوە".
روونیشی کردەوە "پێش مانگی 5ی 2020ى ئەمساڵ دیاریکرابوو بۆ دانانی موەلیدەی بێدەنگ، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا و کەرەنتینهوه، ماوەکە درێژکرایەوە بۆ مانگی تشرینى یەکەم".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارەکە مۆلیدەی کۆمپانیا و هۆتێل و شوێنە بازرگانی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە و لە سبەینێوە هەر شوێنێک مۆلیدەکەی نەکردبێته بێدەنگ، ئەوە وەکو مۆلیدەی گەڕەکەکان سەرەتا غەرامەى نییە، بەڵکو دەستبەسەر موەلیدەکە دادەگیرێت و لادەبردرێت، هەروەها ئەوەی پابەندی دانانی موەلیدەی بێدەنگ نەبێت، ئەوە خەڵکێکی زۆر ناوی خۆیان تۆمارکردووە و کارەکەیان پێدەدرێت".
س.س
س.س