کوردستانی

هێڵی گەرم لەهەرێمی كوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵی گەرم لەهەرێمی كوردستان راگەیەندرا
  مەودا میدیا-    سەركۆ جەمال 
             
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستەمی هێڵی گەرمی بۆ سكاڵای هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبردنی جۆریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەت دامەزراند، بۆ ئەوەی لەمەودوا هاووڵاتیان بتوانن لە رێگەی ئەم هێڵە هگەرمەوە یاخود لەرێگەی ئۆنڵاینەوە سكاڵاكانیان كە لە فەرمانگە و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەكەیان هەیانە، بگەیەنن.

لە فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ‌، ئاماژە بەوە داوە  لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن هەر گلەیی و سكاڵایەك كە لە كاتی سەردانكردنی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت و راییكردنی مامەڵەكانیان لە ئەفسەر و كارمەندانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان هەیانە، لە رێگەی هۆبەی هێڵی گەرمی ژمارە (414)ـەوە و هۆبەی ئۆنڵاینیشەوە پەیوەندییان پێوە بكەن و سكاڵاكانیان تۆمار بكەن.

دەقی فەرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان:


Qaiwan
Qaiwan