کوردستانی

قوباد تاڵەبانی وێنەی خۆی لەسەر گۆڕی سەڵاح كوێخا بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی وێنەی خۆی لەسەر گۆڕی سەڵاح كوێخا بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێنەی خۆی لەسەر گۆڕی سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بڵاوكردەوە.

قوباد تاڵەبانی لەسەر وێنەكە نوسیویەتی "رۆحت شاد پیاوە مەردەكە كوێخاكەی خۆم و گەرمیان".

سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان و پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین بەرەبەیانی 29 ی ئەم مانگە، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی كۆچی دوایى كرد.

سەڵاح كوێخا دوای گەڕانەوەی تەرمەكەی بۆ سنووری گەرمیان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان كە بۆ 9 ساڵ و 7 مانگ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەكە بووە ، رێوڕەسمێكی رێزلێنانی بۆ رێكخرا و پاشان بەرەو ماڵی خۆی بۆ ماڵئاوایی كۆتایی بەرێكرا ، دواتر لە گۆڕستانی بەرلوت بەخاك سپێردرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال