کوردستانی

بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیركرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و چەندین كەلوپەلی قەدەغەكراو و پارەی ساختە لە هەولێر راگەیاند.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكریێت بە ناوی (أ ـ ع ـ م) كە خەڵكی (ئێران) ـەو بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (هێرۆین، حەشیش، كریستاڵ و جامایكا) لەگەڵ (12 شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێكس) و بڕی (2960000) دوو ملێۆن و نۆسەد و شەست هەزار دیناری ساختەی عیراقی و 100 دۆلاری ئەمەریكی ساختە لەگەڵ بڕێكی تر لە پارەی چاپی كۆنی عیراقی".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە " هەروەها كۆمپیوتەر و ئامێرێكی پرێنتەر، كە پارە ساختەكەی پێ چاپ دەكرد، لەگەڵ ژمارەیەك چەقۆی گەورە و چەند پایپێك و هەندێك كەرەستەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیرا".

Qaiwan
Qaiwan