کوردستانی
وردەكاری رووداوەكەی هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشە موشەكیەكەی سەر هەولێر بڵاوكردەوە، باس لەوەدەكات "شەش موشەك بە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران كە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە"، بەڵام دژە تیرۆری كوردستان راگەیەندراوێكی جیاوازی بڵاوكردووەتەوە و باس لە ناوچەیەكی جیاواز دەكات كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستە كراوە".
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "لە كاتێكدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆكانەیە ئیدانە دەكەین، لە هەمانكاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەك. داواش لە حكومەتی فدرالی دەكەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن".
لەلایەكی دیكەوە لە راگەیەندراوێكی دژە تیرۆری كوردستاندا " وێنەی ئۆتۆمبێلێكی كیای بارهەڵگر بڵاوكراوەتەوە كە بە "دوو تەنی" ناسراوە و باس لەوەدەكات هەڵگری ئەو موشەكانە بووە كە ئاڕاستەی ناوچەیەكی هەولێر كرا".
دژە تیرۆری كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو " شەش موشەك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لە پارێزگای موسڵەوە ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی هەولێر كراون و هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "شەش موشەكەكە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كراون".
دەشڵێت "كاتژمێر ٨:٣٠ خولەكی ئەمشەو لە سنوری گوندی شێخ ئەمیری سەر بە پارێزگای نەینەواوە موشەكەكان ئاڕاستە كراون، دوور لە فڕۆكەخانە و لە چۆڵەوانی كەوتنەخوارەوە و دوو لەو موشەكانەش نەتەقیونەتەوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە".
دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ
ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە
كاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەك بە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران كە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە. موشەكەكان لە سنووری ( برگلە) لە نێوان گوندەكانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیكابێك هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەكەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەكانی ئێمە خەریكی لێكولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە كاتێكدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆكانەیە ئیدانە دەكەین، لە هەمانكاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەك. داواش لە حكومەتی فدرالی دەكەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان
2020/9/30