کوردستانی
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هێرشە مووشەكیەكەی هەولێر دەكۆڵێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، هاوپەیمانێتیەكە لە هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی هەولێر دەكۆڵێتەوە، باس لەوەشدەكات هێرشەكە لە نزیك یەكێك لە بارەگاكانیان بووە.
واینی مۆرۆتۆ، وتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە تویتێكدا رایگەیاند "بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان كە بەدەستمان گەیشتووە هێرشە مووشەكیەكە ناڕاستەوخۆ بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان نەبووە لە هەولێر".
وتەبێژەكەی هاوپەیمانان دەشڵێت "هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەین".
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی ئاڕتی روسی ئاماژەی بەوەكردووە "هێرشە مووشەكیەكە لەنزیك بارەگایەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بارەگای پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بووە".