کوردستانی

حكومەتی هەرێم هەڕەشە لە ئەنجامدەرانی هێرشەكەی هەولێر دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم هەڕەشە لە ئەنجامدەرانی هێرشەكەی هەولێر دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە، تیایدا باسیان لە هێرشە مووشەكیەكەی ئەمشەوی هەولێر كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكانی ئەمشەوی هەولێر رایگەیاندووە "بە تووندی ئیدانەی هێرشەكە دەكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی كوردستان قبووڵ ناكات و وەڵامیشمان بۆی زۆر تووند دەبێت".

 هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە " لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق قسەی كردووە لەبارەی هێرشەكەوە و پێی وتووە دەبێت ئەنجامدەرانی سزابدرێن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال