کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - تەکیە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە کە سەرنشینەکانی بە رەگەز عەرەبن و ئۆتۆمبێلەکە لە بەغداوە هاتبوو.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00 لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - تەکیە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا کە ئۆتۆمبێلێک بوو لە بەغداوە هاتبوو و سەرنشینەکانی بە رەگەز عەرەبن".

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو "لە رووداوەکەدا منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ گیانی لەدەستداوە و چەند بریندارێکیش هەیە کە یەکێکیان ژنە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan