کوردستانی
راپۆرتێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە راپۆرتێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت ناوەڕۆکی راپۆرتەکە بریتییە لە چۆنیەتی سەردانەکانیان و ئەو سەرنج و تێبینیانەی کە دروستبووە لە ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ خاڵە سنوورییەکان.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەنجامی سەردانیکردنمان بۆ دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکمان ئامادەکردووە کە هەموو زانیارییەکانی تێدایە لەبارەی دەروازە سنوورییەکان و ئەمڕۆ ئەو راپۆڕتە دەدرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناوەڕۆکی راپۆرتەکە بریتییە لە چۆنیەتی سەردانەکانمان و ئەو سەرنج و تێبینیانەی کە دروستبووە لە ئەنجامی سەردانەکەمان بۆ خاڵە سنوورییەکان".
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان وتی "لە راپۆرتەکەدا چەند پێشنیازێکمان کردووە بۆ کەمکردنەوەی بەهەدەردانی داهات لە خاڵە سنوورییەکان لەپێناو باشترکردن و زیادکردنی داهاتی هەرێمی کوردستان، هەروەها پێشنیازمان کردووە حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بکات بەو بەڵێنامانەی کە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا هەیانە".
س.س