کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین
مەودا میدیا-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی هەولێرەوە رایدەگەیەنێت ا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینن، ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کاتژمێر 8:30ی شەوی رابردوو گرووپێکی تێکدەر شەش مووشەکی لە ناوچەی بەرتڵەی پارێزگای مووسڵەوە، ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر کرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکیان نەبوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه‌ دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ رێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە عیراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیريی هەموو عێراق و هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق، هەروەها دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین لەو دۆخە خراپە ئابووریيەی بەهۆی په‌تاى ڤايرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان و جیهاندا هاتووه‌".

ئەوەش هاتووە "ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەموو عیراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاريان ببنەوە و ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه‌، ئێمەش بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عیراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمى ئامادەی هەموو هاوکارى و پشتگيرییەکین كه‌ دڵنياين له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيردا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan